بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ ئەمجەد عەتوان دواجار بڕیاری کۆتایی خۆی دا و لە زاخۆ دەمێنێتەوە

گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمجەد عەتوان دواجار بڕیاری کۆتایی خۆی دا و لە زاخۆ دەمێنێتەوە.

گەرچی پێشتر لە میدیا عێراقییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە ئەمجەد عەتوان ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی عێراق لەگەڵ یانەی ئەفریقی توونسی گەیشتووەتە رێککەوتن، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا عەتوان بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و لە زاخۆ بەردەوام دەبێت.

ئەمجەد عەتوان کە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی زاخۆ کرد، لەگەڵ یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێبکاتەوە و وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق درێسی زاخۆ دەپۆشێتەوە.

ئەمجەد عەتوان (27 ساڵان) پێشتر لە ریزی یانەکانی شوڕتە، نەجەف، نەفتی وەسەت، کەربەلا و شەماڵی قەتەری یاریی کردووە و خاوەنی 59 یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button