بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

گرێبەستی دلۆڤان مەهدی لەگەڵ کەربەلا هەڵدەوەشێتەوە و دەچێتە یانەیەکی دیکە

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی سزایەکەی فیفا گرێبەستی دلۆڤان مەهدی لەگەڵ کەربەلا هەڵدەوەشێتەوە، گۆڵپارێزە کوردەکە لە چوونی بۆ ریزەکانی نەفتی میسان و قاسم نزیکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، بەهۆی ئەوەی یانەی کەربەلا لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانییەوە سزادراوە و لە دوو ماوەی گواستنەوەی یاریزانان ناتوانێت هیچ یاریزانێکی نوێ بگوازێتەوە ریزەکانی، ناتوانێت ناوی دلۆڤان مەهدی گۆڵپارێزی نوێی یانەکەی تۆمار بکات.

یاریگا زانیویەتی، دلۆڤان مەهدی گرێبەستەکەی لەگەڵ کەربەلا هەڵدەوەشێنێتەوە کە دوو هەفتە لەمەوبەر پەیوەندیی بە یانەکە کرد، گۆڵپارێزە کوردەکە لەگەڵ قاسم و نەفتی میسان لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو دوو یانەیە بکات.

دلۆڤان (33 ساڵان) پێشتر لە ریزی یانەکانی دهۆک، نەفتی وەسەت، نەجەف، زاخۆ و تەڵەبە یاریی کردووە و یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button