ئه‌مریکاگرنگترین

بۆیەکەمجار پۆچێتینۆ دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەیەک

بەرەو مۆندیالی 2026

Yariga App

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەیەک.

رۆژنامەنووسی ماڵپەری ئاتلەتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەمریکا وەرگرتووە و دەبێتە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکە.

لەم هاوینە ئەمریکا میوانداری کۆپا ئەمێریکای 2024ـی کرد، بەڵام هەڵبژاردەکە ئاستێکی خراپی پێشکەشکرد و هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی کرد، بۆیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکا بڕیاریدا گریگ بێرهاڵتەر لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دووربخاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، گرێبەستەکەی پۆچێتینۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەمریکا بۆ دوو وەرز دەبێت، راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە تا دوای یارییەکانی جامی جیهانی 2026 سەرپەرشتی هەڵبژاردەکە دەکات.

مۆندیالی 2026 بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە سێ وڵاتی ئەمەریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button