دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئۆفەرێکی خەیاڵی بۆ راشفۆرد ئامادەکراوە

Yariga App

یاریگا –

مارکۆوس راشفۆرد لەلایەن یانەکانی سعودیەوە کراوەتە ئامانج و بۆ ئەو مەبەستە بڕە پارەیەکی خەیاڵی بۆ ئامادەکراوە.

راشفۆرد کوڕی مانچێستەرە و لە ساڵی 2015 یەکەم یاریی پیشەگەرێتی خۆی بە درێس ئەو یانەیەوە ئەنجام دا.

بەگوێرەی زانیاریەکانی تۆڕی هەواڵی فیچاخێس، یانەکانی سعودیە خواستی خۆیان پیشانداوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەکە و ئامادەن  بڕی 86 ملیۆن پاوەند بدەن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا.

هێرشبەرەکەی مان یو وەرزی رابردوو کە یەکێک بوو لە پڕ نەهامەتیترین وەرزەکانی ئەو یانەیە، لە 33 بەشداری پرێمەرلیگ توانی 7 گۆڵ و 2 ئەسیست بکات.

ئەو گرنگیپێدانەی سعودیەکان لە کاتێکدایە کە راشفۆردی 26 ساڵان تەنانەت لەلایەن گاریس ساوگەسیتی راهێنەری پێشووی ئنگلتەرا بانگهێشت نەکرایەوە بۆ یارییەکانی یۆرۆ.

هێشتا دیار نییە وەڵامی کارگێڕی مانچێستەر چی دەبێت بۆ نیازەکانی سعودییەکان، بەڵام زۆری بڕە پارەکە رەنگە لە کۆتاییدا ئەستێرەکەیان لە ئۆڵدترافۆرد بڕفێنێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button