ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ دیبالاش روودەکاتە خولی سعوودی

بۆ ماوەی سێ ساڵ دەچێتە ریزەکانی قادسیەی سعوودی

Yariga App

یاریگا –

دیبالا لەگەڵ یانەیەکی سعوودی گەیشتووەتە رێککەوتن و ئەو ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییەش دەچێتە خولی رۆشنی سعوودی.

سانتی ئۆونا رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ ئاشکرایکردووە، پاولۆ دیبالا لەگەڵ یانەی قادسیەی سعوودی گەیشتووەتە رێککەوتن، یانە سعوودییەکە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە بە یانەی رۆما دەدات کە 12 ملیۆن یۆرۆیە.

دیبالا (30 ساڵان) بۆ ماوەی سێ ساڵ بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ روودەکاتە ریزەکانی یانەی قادسیەی سعوودی، کە ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە دوای پیێر ئێمریک ئۆبامێیانگ و ناچۆ فێرناندێز دەبێتە سێیەم گرێبەستی ئەم هاوینەی قادسیە.

دیبالا کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 20 ملیۆن یۆرۆیە، هاوینی 2022 دوای تەوابوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس، بە گرێبەستێکی ئازاد رووی لە ریزەکانی رۆما کرد.

دیبالا تاوەکو هاوینی 2027 بە مووچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆ درێسی یانە سعوودییەکە دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button