ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

پێنج یاری بۆ ئۆڵێمپیادی داهاتوو زیادکران و یارییەکیش لادەدرێت

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ تەواوبوونی ئۆڵێمپیادی پاریسی 2024 راستەوخۆ ئامادەکارییەکان دەستییان پێکرد بۆ ئۆڵێمپیادی 2028 لە ئەمریکا.

تۆڕی CNN بڵاویکردووەتەوە، ئێستا راستەوخۆ  بڕیاری گەڕاندنەوەی پێنج یاری بۆ ئۆڵێمپیاد دراوە کە ئەوانیش بریتین لە

– رەگبی ئاڵا

– بەیسبۆڵ/سۆفت بۆڵ

– کریکێت

– لاکرۆس

– سکواش

زیادکردنی ئەم یارییانەش بەهۆکاری ئەوەیە ئەم وەرزشانە تێکەڵی کولتووری ئەمریکین و رێکخەرانی ئۆڵێمپیاد پێیان وایە بینەرێکی باشیان دەبێت. یاری رەگبی ئاڵا یەکەمجارە بەشداری لە ئۆڵێمپیاد دەکات، کە تێیدا لەبری  لێسەندنی تۆپ بە زەبری هێز، دەبێت یاریزانی تیمی بەرامبەر ئاڵایەک لە یاریزانی تیمی بەرامبەر وەربگرێت. بەڵام چوار یارییەکەی دیکە مێژوویان لە ئۆڵەمپیاد هەیە.

کریکێت لە 1990 ـەوە لە ئۆڵێمپیاد نەماوە و لاکرۆسیش لە 1908 ـەوە.

هاوکات بڕیاردرا یاری برێک دانس لە ئۆڵێمپیاد نەمێنێت , هەرچەندە بەر لە ئۆڵێمپیادی پاریس ئەو بڕیارە درابوو بەڵام خراپی نمایشکاران بە تایبەت نمایشی رەی گەنی ئوستراڵی، ئەو بابەتەی قوڵترکردەوە.

2024 Paris Olympics: Australian breakdancer Rachael 'Raygun' Gunn ...

لەلایەکی دیکە تا ئێستا چارەنووسی یاری بۆکسینگ یەکلانەبووەتەوە بە هۆکاری ئەوەی پارساڵ لیژنەی ئۆڵێمپی نێودەوڵەتی مۆڵەتی فەرمی لە یەکێتی بۆکسینگی نێودەوڵەتی  سەندەوە.

بڕیار وایە تاوەکو سەرەتاکانی ساڵی 2025 سەرجەم یارییە بەشداربووەکان و دووخراوەکان رابگەیەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button