ئیتاڵیا

مۆراتا لە هاوژینەکەی جیابووەوە دوای هەشت ساڵ پێکەوەبوون

Yariga App

ئەلڤارۆ مۆراتا بەشێوەیەکی کتوپڕ رایگەیاند لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە. ئەمەش بە چەند رۆژێک بەر لە یەکەم یاری فەرمی ئەو یاریزانە بە درێسی ئەیسی میلان.

مۆراتا و ئالیس کامپڵ ماوەی هەشت ساڵە ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە و چوار منداڵیان هەیە بەیەکەوە بە ناوەکانی ئەلیساندرۆ، ئیدواردۆ، لیاندرۆ و بێلا.

هەواڵەکە بۆ هەمووان چاوەڕواننەکراو بوو، چونکە خێزانی مۆراتا پێکەوە پشووی ئەم هاوینەیان بەسەربرد دوای یارییەکانی یۆرۆ. بەڵام لە ئینستاگرامی خۆی مۆراتا پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە “دوای ماوەیەک لە بیرکردنەوە، لەگەڵ ئالیس بڕیارماندا جیا ببینەوە. پەیوەندیمان پەیوەندییەکی بەڕێز و جوان بوو. هەردوولا هاوکاری یەکتر بووین و بەرهەمەکەشی چوار منداڵەکەمان بوو کە باشترین کاری ژیانمان بوو. بڕیارەکە بە ئازارە بەڵام بەڕێز و بە هاوسۆزییەوە وەرمان گرت.

مۆراتا تەنها بەر لە سێ رۆژ بە میدیاکان ناسێندرا و یەکەم یاری رۆژی شەممەی داهاتوو دەبێت بەرامبەر تۆرینۆ لە یەکەم هەفتەی خولی ئیتاڵیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button