ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤیدیۆ: ئیمرسۆن رۆیاڵ گەیشتە میلان

Yariga App

ئیمرسۆن رۆیاڵ بەرگریکاری تۆتنهام هۆتسپێرز گەیشتە میلانۆ تاوەکو پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە بکات.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یاریزانە بەڕازیلییەکە چووەتە کلینیکی لا مادۆنینا تاوەکو پشکنینە پزیشکییەکان ئەنجام بدات، لەباری هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن ستافی پزیشکییەوە، ناوبراو بەرامبەر بە 15 ملیۆنی جێگیر و 2 ملیۆنی گۆڕاو، پەیوەندی بە رۆسۆنێریەوە دەکات.

ئیمرسۆن گرێبەستەکەی بۆ چوار وەرز دەبێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزی پێنجەم. یاریزانە 25 ساڵەکە دەبێتە سێهەم گرێبەستی تازەی میلان لەدوای ستراهینا پاڤلۆڤیچ و ئەلڤارۆ مۆراتا.

ئیمرسۆن لە ئەورووپا سەرەتا لەگەڵ بارسێلۆنا دەرکەوت بەڵام تەنها سێ یاری بە درێسی ئەو یانایەوە ئەنجامدا و دوو وەرزی بە خواستن لە ریاڵ سۆسیداد بەسەربرد تاوەکو لە 2021 گوێزرایەوە بۆ تۆتنهام، ئێستاش چانسی خۆی لە ئیتاڵیا تاقیدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button