یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ئاستی یانە بەشداربووه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیای راگەیاند، یانه‌ی شوڕته لە ئاستی یەکەمی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ئەم پاڵەوانێتییە دیاریكرا.
نوخبەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 24 تیپ بەشداری تێدا دەکات، کە دابەش دەکرێن بەسەر 12 تیپی رۆژهەڵات و 12 تیپ لە رۆژئاوا و ده‌كرێنه دوو ئاست.
هەر تیپێک بەرامبەر هەشت رکابەری جیاواز یاری دەکات، چوار یاری له یاریگای خۆی چوار یاری له دەرەوەی ده‌كات.
تیروپشکه‌كه لە رۆژی هه‌ینی كاتژمێر 02:00 ده‌كرێت، هەشت یانە پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی بۆ قۆناخی شازده سه‌رده‌كه‌ون.
سیستەمێکی جیاواز په‌یره‌و ده‌كرێت و هەموو یارییەکان لە قۆناخی چارەکی کۆتاییەوە بۆ كۆتایی لە یەک وڵات‌دا ده‌كرێت و بۆ وه‌رزی نوێ له سعودیه ده‌ستنیشانكراوه.
ئاستی یەکەمی به‌شی رۆژهه‌لات پێك دێت له یانه‌كانی، هیلال سعودی،عەینی ئیماراتی، سەدی قەتەری، پیرپۆلیسی ئێرانی، باختاکۆری ئۆزبەکستانی، شوڕته‌ی عێراقی.
ئاستی دووه‌میش پێك دێت له یانه‌كانی، نەسری سعودی، ئه‌هلی سعودی، رەیانی قەتەری، ئیستقلالی ئێرانی، وەسڵی ئیماراتی،غەرەفە یان شەباب ئەهلی ئیماراتی.
یارییەکانی قۆناخی یه‌كه‌م لە مانگی ئەیلولی 2024 ده‌ست پێده‌كات و تا مانگی شوباتی 2025 ده‌خایه‌نێت، قۆناخی 16 لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ده‌كرێت.