ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کریستال پاڵاس بە ئاسانی دەستبەرداری مارک گێی نابێت

گێی بە یەکێک لە باشترین بەرگریکاری ئەوروپا دادەندرێت

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد دووەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی مارک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس پێشکەشکرد و دەستبەجێ رەتکرایەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئۆفەرەکەی نیوکاسڵ یونایتد بریتییە لە 50 ملیۆن پاوەند، بەڵام سەرەڕای رەتکردنەوەی ئۆفەرەکە، گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانەکە نەپچڕاون.

هێشتا 18 مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی گێی لە سێلهێرست پارک ماون، بۆیە کریستال پاڵاس پەلە لە فرۆشتنی ناکات و یانەکەی باشووری لەندەن داوای بڕی 65 ملیۆن پاوەند دەکات.

ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ یاریزانێکی دڵی بەرگری کردووەتە ئامانجی سەرەکی خۆی و گێی بە باشترین بژاردە دادەنێت.

هەرچەندە نیوکاسڵ کێشەی لەگەڵ رێساکانی یاریی خاوێن هەیە، بۆیە خەرجکردنی پارەی زۆر، کێشەی بۆ دروستدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button