ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی نیوکاسڵ یونایتد گواستنەوەی ویلیام ئۆسولای راگەیاند

هێرشبەرێکی لاو

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ویلیام ئۆسولای هێرشبەری پێشووی شێفڵد یونایتد پەیوەندی بە نیوکاسڵ یونایتد کرد.

ماڵپەڕی نیوکاسڵ یونایتد بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ ویلیام ئۆسولای دانیمارکی و یاریزانی پێشووی یانەی شێفیڵد یونایتد واژۆ کردووە و ئێستا ئۆسولا یاریزانێکی نوێی یانەکەیە.

لەبەرامبەر گواستنەوەی هێرشبەرە تەمەن 21 ساڵانییەکە، نیوکاسڵ بڕی 10 ملیۆن پاوەند و 5 ملیۆن پاوەندی دیکەش بەشێوەی پاداشتی پێشکەشکردنی ئاستی بەرز بە شێفڵد یونایتد دەدات.

بەراستی دڵخۆشم، نیوکاسڵ یانەیەکی گەورەیە، هەر کە ئۆفەرەکەم پێگەیشت راستەوخۆ گوتم دەبێت رازیبم و یاریی بۆ نویکاسڵ بکەم.

ئێدی هاو لەبارەی گواستنەوەی یاریزانەکە؛

ویلیام هێرشبەرێکی لاو و بەتوانایە، بەوردی چاودێری پێشکەوتنەکانیمان کردووە، دڵنیام ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەمان پێشکەش دەکات و هاندەرانمان پێشوازییەکی گەرمی لێدەکەن.

ئۆسولا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی شێفڵد بەشداری 31 یاریی کردووە، بەشێوەیەکی گشتی 1,065 خولەک یاریی کردووە و 3 گۆڵیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button