یاریگا –
ئەمڕۆ تیروپشکی پاڵەوانیەتیی تازەپێگەیشتووانی جامی رۆژئاوای ئاسیا لە عەمانى پایتەختی ئوردن راکێشرا، كه بڕیارە پاڵەوانیەتییەکە لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە ئوردن بكرێت.
پاڵەوانێتییەکە بۆ ئه‌و یاریزانانه‌یه كه له دایكبووی ساڵانی 2008 بۆ 2010، یارییه‌كانیش لە یاریگای شازادە محەمەد لە شاری زەرقا، و یاریگای پۆلۆ لە شاری لاوانی ئەلحوسێن لە عەمان ده‌كرێت.
سیستەمی پاڵەوانێتییەکە به‌م شێوه‌یه، هه‌ڵبژارده‌كان به‌سه‌ر سێ كۆمه‌له دابه‌ش ده‌كرێت كه ژماره‌یان نۆ هه‌لبژارده‌یه، قۆناخی یەکەم بە سیستەمی خولێکی یەک قۆناخی ده‌كرێت، پلەی یەکەمی لە هەر کۆمەڵەیەکدا لەگەڵ باشترین تیپی پلەی دووەم بۆ قۆناخی پێش کۆتایی سه‌رده‌كه‌وت و دواتر هەردوو براوە سەردەکەون بۆ یاری کۆتایی.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بوو:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ئوردن – عێراق – لوبنان
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: سعودیه – عومان – یه‌مه‌ن
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: به‌حرێن – سوریا – فه‌ڵه‌ستین
فیدراسیۆنی رۆژئاوای ئاسیا ئه‌و مافه‌ی به فیدراسیۆنە به‌شداربووه‌كان داوه كه پكشنین بۆ یاریزانه‌كان بكه‌ن،ئه‌مه‌ش بۆ پشتڕاستکردنەوەی ته‌مه‌نی ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان به‌شدارن، بەپێی میکانیزمێكی گونجاو، لە چوارچێوەی گشتی رێنماییەکانی AFC بێت.
وه‌شانی رابردووی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه لە شاری سەڵاڵه لە عومان رێکخرا، هەڵبژاردەی یەمەن نازناوەکەی بەدەستهێنا.