ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول بازاڕی گواستنەوەی هاوینە بە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئیسپانی دەستپێدەکات

لەسەر داوای ئارنە سڵۆتە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول خەریکە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەستپێدەکات و سەرنجی لەسەر یاریزانێکی ئیسپانی داناوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس روونیکردووەتەوە، لیڤەرپوول چاوی لەسەر مارتن زوبیمێندی، یاریزانی ریال سۆسیداد داناوە.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی زوبیمێندی لە سۆسیداد بریتییە لە 60 ملیۆن یۆرۆ و هەرکاتێک لیڤەرپوول ئامادەیی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەی هەبێت، ئەوا سۆسیداد ئامادەیە گفتوگۆکان لەگەڵ لیڤەرپوول دەستپێبکات.

پێشتر زوبیمێندی لەلایەن مانچێستەر یونایتدەوە داواکرابوو، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە، تیمەکەی ئێریک تێن هاخ لە گفتوگۆکان کشانەوە.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی لەبارەی گرنگییەکانی لیڤەرپوول بە زوبیمێندی روونیکردووەتەوە، ئارنە سڵۆت، راهێنەری رێدز بە زوبیمێندی سەرسامە. یانەکە ئامادەیە بڕی 51 ملیۆن پاوەند لەپێناو گواستنەوەی خەرج بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button