بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بەفەرمی مارسێلیا یاریزانێکی دیکەی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی مارسیلیای فەرەنسی گواستنەوەی ڤالێنتین کاربۆنی ئەرجەنتینی راگەیاند.

ماڵپەڕی فەرمی مارسیلیا بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی یاریزانی پێشووی ئینتەر میلان ڤالێنتین کاربۆنی بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ مارسیلیا واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانەکەیە.

گرێبەستی ناوەڕاستکارە هێرشبەرییەکە لەگەڵ مارسیلیا بۆ وەرزێکە بەڵام بژاردەی کڕینەوەی یاریزانەکەیان بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ و 4 ملیۆن یۆری دیکەش بەشێوەی زیادکراو لەبەردەستدا دەبێت.

کاربۆنی تەمەن 20 ساڵان هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ مۆنزای ئیتاڵی کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 32 یاریی کرد، بەکۆ گشتی 1.178 خولەک یاریی کرد، 2 گۆڵی کرد و 4 گۆڵیشی دروستکرد.

مارسیلیا لەم هاوینە رۆبێرتۆ دی زێڕبی ئیتالی و راهێنەری پێشووی بڕایتنی وەک راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانکرد. لە مێرکاتۆی هاوینە گەرم و گوڕن، تاوەکو ئێستا 7 یاریزانی نوێی گواستووەتەوە 6 یاریزانی دیکەش، کە بەشێوەی خواستن لە یانەکانی دیکەبوون گەڕاونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button