دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ گالاگێر خۆی یەکلاییدەکاتەوە و یوڤێنتوس پڕۆژەیەکی گەورە رادەگەیەنێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

بایەر لیڤەرکوزن بەرگریکارێکی پێشووی لیڤەرپوولی دەوێت و کۆنۆر گالاگێر خۆی یەکلایینەکردووەتەوە…

یوڤێنتوس دەستبەرداری هەشت یاریزان دەبێت و تیاگۆ مۆتا پڕۆژەیەکی نوێ لە یانەکە رادەگەیەنێت – دەیلی مەیڵ

مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ گرنگییان بە فێدێریکۆ کیێزا، یاریزانی یوڤێنتوس داوە – تیم تۆک

بایەر لیڤەرکوزن دەیەوێت جۆیڵ ماتیپ، بەرگریکاری پێشووی لیڤەرپوول بگوازێتەوە ریزەکانی – سکای سپۆرتس

جۆ گۆمێز هیچ نیازێکی بۆ جێهێشتنی لیڤەرپوول نییە، دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکەش بمێنێتەوە – میرەر

چێڵسی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی مات ئۆڕایلی، یاریزانی سێڵتک دەکات، بەڵام گواستنەوەکە بە چوونە دەرەوەی کۆنۆر گالاگێر بەستراوەتەوە – سکای سپۆرتس

گالاگێر ئێستا خەریکی خوێندنەوەی بژاردەکانە و گفتوگۆکانی لەگەڵ چێڵسی نەپچڕاندووە – دەیلی مەیڵ

بۆڕووسیا دۆرتموند، چێڵسی و ئاستۆن ڤیلا رکابەری لەسەر گواستنەوەی ماکسیمیلیان بایەر، هێرشبەری هۆفێنهایم دەکەن – سکای سپۆرتس

ئەیسی میلان ئۆفەرێکی بەبڕی 15 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئێمێرسن رۆیاڵ، بەرگریکاری تۆتنهام کردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ

نیکلاس فولکڕوگ ئەمڕۆ بە فەرمی دەبێتە یاریزانی وێستهام یونایتد – سکای سپۆرتس

لیدز یونایتد پرسیاری فەرمی لە لیڤەرپوول لەبارەی بۆبی کڵارک کردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بۆ خۆدەربازکردن لە سزاکانی پێشێلکردنی رێساکانی یاریی خاوێن، رەنگە ئێڤەرتن ناچار بە فرۆشتنی جاراد برەینسوەیت ببێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button