ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوا پەرەسەندن؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەستێرەیەکی چێڵسی دەگوازێتەوە

گفتوگۆی ئەرێنی کراوە

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید دەستبەرداری گواستنەوەی کۆنۆر گالاگێر نەبووە.

ماتیۆ مۆرێتۆ، رۆژنامەنووس لە تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید هەموو کارێک بۆ گواستنەوەی کالاگێر، یاریزانی چێڵسی دەدات و پێشبینی دەکرێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، یاریزانە ئینگلیزییەکە رووناکی سەوز بۆ ئاتلێتی هەڵبکات.

لەلایەکی دیکەوە، فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان دووپاتیدەکاتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید زۆر لە گواستنەوەی کالاگێر نزیکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ بێت، دوێنی شەممە، گفتوگۆی ئەرێنی لە نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و کالاگێر کراون و رەنگە چێڵسی بە 40 ملیۆن یۆرۆ، رێگە بە چوونە دەرەوەی کۆنۆر بدات.

هەرچەندە ئاتلێتیکۆ مەدرید تەنیا یەک ئۆفەری 20 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی چێڵسی کردبوو، بەڵام پێدەچێت یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا، ناچار بە بەرزکردنەوەی ئۆفەرەکە بکرێت.

چێڵسی ناچارە دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببێت، تاوەکو لەگەڵ رێساکانی یاریی خاوێن هاوتەریب بێت و جیا لەمەش، گرێبەستی کالاگێر لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەر دەچێت و چێڵسی نایەوێت بەخۆڕایی دەستبەرداری ببێت.

یاریزانی 24 ساڵان بەرهەمی ئەکادیمیای چێڵسییە و تاوەکو ئێستا 95 یاری کردووە و خاوەنی 10 گۆڵە. کالاگێر 13 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە و بانگهێشتی یۆرۆی 2024 کرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button