مێکینی دەگەڕێتەوە خولی پێشووی
یاریگا –
یانەی یوڤێنتوس لە سەروبەندی گۆڕانکارییەکی گەورەدایە لە ریزەکانی و ئەم جارە وێستن مێکینی دەنگۆی رۆیشتنی لەسەرە.
ئەمڕۆ سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە خانمە پیرەکە بە بانگهێشتنەکردنەوەی فێدێریکۆ کێیزا و تیاگۆ دیالۆ بۆ یارییە دۆستانە ئامادەکارییەکان دەرگای بەڕوودا داخستوون و چیتر لە پلانەکانی تیاگۆ مۆتادا جێگەیان نابێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووس لە سکای سپۆرتس، مێکینی رەنگە ئەم هاوینە یوڤی بەجێبهێڵێت.
یاریزانە ئەمریکیەکە ساڵێک گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیدا ماوە و چاوەڕوان ناکرێت بۆی نوێبکرێتەوە. زانیارییەکانیش باس لەوە دەکەن دەگەڕێتەوە بۆ بۆندسلیگا کە خۆی پێشتر لەوێ بووە.
گفتوگۆکانی یوڤی و یاریزانێکی ئەنجامی نەبوو، مانچێستەریش خۆی لێ مەڵاس داوە
یاریزانە 25 ساڵانەکە سەرەتا لە ساڵی 2021 بە خواستن لە شاڵکەی ئەڵمانیەوە گواسترایەوە یوڤێنتوس، بە پیشاندانی ئاستێکی باش توانی رەزامەندی کارگێڕی یانەکە بەدەسبهێنێت و گرێبەستەکەی بۆ بکەن بە هەمیشەیی و بڕی 25 ملیۆن یۆرۆی تێچوو.
ئەو ناوەڕاستکارە وەرزی رابردوو لە 34 یاری سێریائەی بەشدارییکرد. هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکرد، بەڵام توانی 7 پاسی گۆڵ بدات.
فلۆریان ئەوەیشی زانیوە کە نرخی ئێستای 10-15 ملیۆن یۆرۆ دانراوە.