ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

كیمیچ گومان لە مانەوەی لە ریزەكانی بایرن میونشن درووست دەكات

Yariga App

یاریگا –

جۆشوا كیمیچ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات گومان لەسەر مانەوەی خۆی لە ریزەكانی یانەكەی درووست دەكات.

كیمیچ لە هاوینی ساڵی 2015 لە ریزەكانی شتوتگارتەوە بە بەهای هەشت ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.

گرێبەستەكەی كیمیچ لەگەڵ یانە ئەڵمانییەكە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.


لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، كیمیچ گوتی:

دەكرێت بە شێوەیەكی گونجاو قسە بكرێت، سەرجەم دەرگاكان بۆ هەمووان كراوەن.

زۆرێك لە یانە گەورەكانی وەك مانچێستەر سیتی، پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئەڵمانیەكەی بایرن میونشن لەسەر هێڵن.

كیمیچ لەگەڵ بایرن لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا بەشداری لە 390 یاریدا كردووە و توانیویەتی 42 گۆڵ بكات و 102 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button