دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

رابیۆ بێ یانەیە و لە پایتەختەکانەوە کێبڕکێی لەسەر گەرم بووە

Yariga App

یاریگا –

ئەگەرچی ئێستا ئادریێن رابیۆ بێ یانەیە دوای جێهێشتنی یوڤێنتوس، بەڵام یانە گەورەکانی ئەورووپا بە گرنگیەوە لێی دەڕوانن.

کۆتاییەکانی مانگی رابردوو بوو سەرچاوەکان لە ئیتاڵیاوە بڵاویانکردەوە کە رابیۆ ئۆفەرێکی لیڤەرپووی رەتکردووەتەوە لەپێناو کردنەوەی دەرگا بە ڕووی مانچێستەر یونایتدە کە دەگوترێ لەمێژە ئارەزووی پۆشینی درێسەکەیان دەکات.

باوەڕنەکراوە؛ لەبەر هۆکارێک رابیۆ ئۆفەرێکی لیڤەرپوولی رەتکردووەتەوە

ئێستا تەنها لیڤەرپوول نییە گرنگی بە گواستنەوەی ناوەڕاستکارە بەئەزموونەکە بدات، رکابەری بەهێزتریشی بۆ هاتووەتە پێشەوە و رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە بە جارێک یانەکانی ئارسیناڵ، ریاڵ مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید خواستیان لە واژۆکردنی ئادریێن هەیە.

یەکێک لە خاڵە ئەرێنییەکان بۆ هەر یانەیەک کە بیەوێ ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، ئەوەیە ناوبراو ئێستا یاریزانێکی ئازادە و هیچ تێچوویەکی ناوێ جگە لەو مووچەیەی پێی دەدرێت. ئەوە و هەروەها ئەزموونە زۆرەکەی رابیۆ کە زیاتر لە 12 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر لە ئەورووپا یاریی دەکات.

ئادرێن کۆتا وەرزی لەگەڵ یوڤی لە خولی ئیتاڵی لە 31 یارییدا 5 گۆڵ و 3 ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button