ئیسپانیاگرنگترین

فلیک لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یاری کلاسیکۆ  ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیکی ئەڵمانی، راهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنا، لیستی یاریزانانی  بۆ گه‌شتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگه‌یاند، بۆ ئەوەی ژمارەیەک یاری دۆستانە بكه‌ن ئه‌مه‌ش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ.

بارسا سێ یاری ئامادەکاری له‌ ئه‌مه‌ریكا، بەرامبەر یانه‌كانی مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید و میلان ده‌كات، دواتر ده‌گەڕێتەوە ئیسپانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی مۆناکۆ، لە جامی خوان گامپەر.

ئه‌و یاریزانانه‌ی گه‌شتی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، بریتین له‌: تێرشتێگن – باڵدێ – مارتینێز – لیڤاندۆڤسکی – رافینها – پێنا – کریستینسن – رۆمیۆ – ڤیتۆر رۆکێ – گوندۆگان – کوندێ – جولیان ئاراوخۆ – لێنگلێت – پابلۆ تۆرێ – کاسادۆ – فۆرتێ – پاو ڤیکتۆر-ئاسترالاگا – کۆچین – ئونای – فای – مارک بێرناڵ – جیرارد مارتن – نوح دارڤیچ – جیل فێرناندێز – ئەندرێس کوێنکا – تۆنی فێرناندێز – سێرجی دۆمینگێز – کویم جونیێنت – ئەلێکسیس ئۆلمێدۆ.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان، گاڤی، پێدری، رۆناڵد ئاراوخۆ، فاتی، دی یۆنگ، بەهۆی پێکانە گه‌شت ناكه‌ن، لامین یامال و فێران تۆرێس، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا له‌ یۆرۆی 2024 به‌شدریان كرد، پشوویەکی زیاتر وەرده‌گرن، هەروەها کۆبارسی و ئێریک گارسیا و فێرمین لۆپێز، به‌هۆی ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی ئیسپانی به‌شدارییان له‌ ئۆلێمپیاد كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button