دەرەنجامی یەکەم رووبەڕووبوونەوەی عەرەب و ئیسرائیل لە ئۆڵێمپیادی پاریس چییە؟
یەکەم رووبەڕووبوونەوەی لە یاریی جودۆیە
یاریگا –
شەڕی ئێستای نێوان ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماس، کاریگەری لەسەر یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس دروستکردووە.
مەسعود ئیدریس، بڕیاربوو یاریزانی جودۆی جەزائیری لە قۆناخی 32ی رکابەرییەکانی یارییەکە، رووبەڕووی تۆهار بۆتبۆل، یاریزانی جۆدۆی ئیسڕائیلی ببێتەوە، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە.
لە ئۆڵێمپیادی تۆکیۆ، فەتحی نورین، یاریزانی جودۆی جەزائیری ئەوکاتەش رووبەڕووی یاریزانێکی جودۆی ئیسرائیلی بووەوە، بەڵام رەتیکردەوە یاری بکات و کشایەوە.
بڕیاربوو یارییەکە دووشەممە لە رکابەرییەکانی 73 کیلۆگرامیدا لە ئۆڵێمپیادی پاریس، مەسعود و تۆهار رووبەڕووی یەکترببنەوە.
هەرچەندە یەکەم یاری نورین بەرامبەر محەمەد عەبدولڕەسوولی سوودانییە و براوەی یارییەکە بەرامبەر بۆتبۆلی ئیسرائیلی یاری دەکات، بەڵام چوار رۆژ بەر لە رووبەڕووبوونەوەی یاریزانە سوودانییەکە. نورین لە ئۆڵێمپیادی پاریس کشایەوە و رەتیکردەوە بەرامبەر یاریزانە ئیسرائیلییەکە یاری بکات.
یەکێتیی نێودەوڵەتی جودۆ لە بەیاننامەیەکدا، بە توندی سەرکۆنەی بڕیارەکەی نورینی کرد
ئەم هەڵوێستەی نورین تەواو پێچەوانەی فەلسەفەی یەکێتییەکەمانە، سیاسەتی ئێمە دژی جیاکارییە، بەڵکو یەکڕیزی بنەمای سەرەکیی بەرزکردنەوەی بەهاکانی جودۆیە.
دوای بڕیارەکە، لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتیی نێودەوڵەتی جودۆ بڕیارێکی توندی بۆ نورین و عەمار بن خەلەف، راهێنەری یاریزانە جەزائیرییەکە دەرکرد و بۆ ماوەی 10 سڕکرا.