ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاستۆن ڤیلا ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەگوازێتەوە

ڤیلانز دەمێکە چاودێری یاریزانەکەی بارسا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت ئۆفەرێکی گرانبەها بۆ گواستنەوەی رافینیا بخاتە بەردەم بارسێلۆنا.

فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، یونای ئێمری، راهێنەری ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت بەهێزەوە بەشداری چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بکات و بەزووترین کات، شوێنگرەوەی موسا دیابی دەستنیشان بکات.

رافینیا، 27 ساڵ ئەزموونی لە پرێمەرلیگ هەیە و ئێمری زۆر بە تواناکانی یاریزانە بەڕازیلییەکە سەرسامە. هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا ڤیلانز جەیدن فیلۆگێن-ی گواستەوە و بژاردەکانی هێڵی پێشەوەی زیادکرد، بەڵام ئێستاش چاوی لە گرێبەستێکی گەورەیە.

رافینیا لە ساڵی 2022 لە لیدز یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 37 یاریدا، 10 گۆڵ و 13 ئەسیستی هەبوو.

ئاستۆن ڤیلا تاکە یانەی گرنگیپێدەر بە تواناکانی رافینیا نییە، بەڵکو نیوکاسڵ یونایتدیش چاودێری دۆخەکەی دەکات.

پێشتر رافینیا 65 یاری لەگەڵ لیدز یونایتد کردووە و ئەزموونی لە پرێمەرلیگدا هەیە. رافینیا لەگەڵ لیدز یونایتد 17 گۆڵ و 12 ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button