ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

چین لە یەکەم رۆژی ئۆڵێمپیادی پاریس دوو مێداڵیای زێڕی بەدەستهێنا

لە نیشانەشکێنی و خۆهەڵدان بۆ ناو ئاو

Yariga App

یاریگا –

چین لە یەکەم رۆژی ئۆڵێمپیادی پاریس دوو مێداڵیای زێڕی بەدەستهێنا و لە نیشانەشکێنی و خۆهەڵدان بۆ ناو ئاو پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

هەریەکە لە هوناگ یوتینگ و شینگ لیهاو لە نیشانەشکێنی 10 مەتری لەسەر ئاستی تێکەڵاو مێداڵیای زێڕیان بەدەستهێنا و چینیان لە پاریس کردە خاوەنی یەکەمین مێداڵیای زێڕ، کۆریای باشووریش لە رێگای کیوم جی هیون و پارک ها جۆن مێداڵیای زیوی بەدەستهێنا.

ئالێکساندرا لی و ئیسلام ساتباییڤ لە کازاخستان مێداڵیای بڕۆنزیان بردەوە کە بە ئەنجامی (17-5) لە ئەڵمانیایان بردەوە.

Chang Yani and Chen Yiwen win diving gold

لەلایەکی دیکە چین لە خۆهەڵدان بۆ ناو ئاو لە بەرزی 3 مەتر مێداڵیای زێڕی بردەوە و دووەم مێداڵیای زێڕی لە یەکەم رۆژی یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس بردەوە.

هەریەکە لە چانگ یانی و چێن یوێن لەسەر ئاستی خانمان لە خۆهەڵدان بۆ ناو ئاو لە بەرزی 3 مەتر 337.68 خاڵیان کۆکردەوە و چینیان کردە خاوەنی دووەم مێداڵیای زێڕ، ئەمریکا مێداڵیای زیوی بردەوە و بەریتانیاش بووە خاوەنی مێداڵیای برۆنز.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button