دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئارسیناڵ هێرشبەرە 60 ملیۆن پاوەندیەکەی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ نایەوێ ئەم هاوینەیش هەروا تێپەڕێت بەبێ دەستخستنی توانا گۆڵکارییەکانی ئەو هێرشبەرەی ماوەیەکی زۆرە چاویان لە گواستنەوەیەتی.

یانە لەندەنییەکە لە کۆتا دوو وەرزدا کێبڕکێکارێکی سەختی نازناوی پرێمەرلیگ بوون و تەنها لە هەفتەکانی کۆتاییدا خۆیان بەدەستەوەدەدا و لە بەرژەوەندی مانچێستەر سیتی کۆتایی دەهات. هەربۆیە بەرپرسانی گەنەرز دەزانن لە شتێکیان کەمە کە لایەنی هێرشبەریی و یەکلاکردنەوەی هەلەکانە. بۆ ئەو مەبەستەیش باشترین بژاردە بۆ ریزەکانیان لە ڤیکتۆر گیۆکێرێسی سپۆرتینگی پۆرتوگالی دەبیننەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی، ئارسیناڵ جارێکیتر دەچێتەوە نێو گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە سویدیەکە. بەڵام لە هەمان کاتدا چاوەڕێی ئەوەشن مارسیلیای فەڕەنسی ئێدی نیکیتا بگوازنەوە کە نرخی 20 ملیۆن پاوەندیان خستووەتە سەری، تا لەو ڕێگەیەوە تۆپچیەکان شتێکیان لە بڕی گواستنەوەکەی ڤیکتۆر پێهەڵبسوڕێت.

لەپێناو ئەو هێرشبەرەدا، ئارسیناڵ ئامادەن 55 – 60 ملیۆن پاوەند بدەن، لە بەرانبەردا سپۆرتینگ داوای 86 ملیۆن پاوەند دەکات وەک نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

سویدیە 26 ساڵانەکە وەرزی رابردوو هێندەیتر درەوشایەوە کاتێک توانی لە 50 یاری سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 43 گۆڵ تۆمار بکات.

هێرشبەرەکانی یانەکەی باکووری لەندەن لە ئێستادا پێکدێن لە سیانەی کای هاڤێرتز، گابرێل خیسۆس و نیکیتا. ئەوەی کۆتاییان نزیکە لە پەیوەندیکردن بە مارسیلیا و، هەرچی خیسۆسی بەڕازیلیشە لە 27 یاریی رابردوویدا لە پرێمەرلیگ تەنها چوار گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button