بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەفه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگ پەیوەندی بە ئیتیحادی سعودیەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی موسا دیابی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ئاستۆن ڤیلا پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودییەوە كرد.

موسا دیابی هاوینی رابردوو لە ریزەكانی بایەر لیڤەركوزنەوە بە بەهای 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلاوە كرد.

دیابی گرێبەستی لەگەڵ تیمەكەی ئێمیری بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2028 واژۆ كرد، بەڵام لە دوای یەك وەرز ریزەكانی یانە ئینگلیزیەكەی جێهێشت.

کەمێک بەر لە ئێستا هەژماری فەرمی ئیتیحاد لە پلاتفۆرمی ئێكس پەیوەندیكردنی موسا دیابی بە ریزەكانی یانەكەوە راگەیاند.

بە گوێرەی سەرچاوەكان گرێبەستەكەی دیابی لەگەڵ ئیتیحاد بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2029 دەبێت.

ئەستێرە فەڕەنسیەكە بە بەهای 60 ملیۆن و گۆڕانكاری پەیوەندی بە تیمەكەی كەریم بێنزێماوە كرد.

دیابی لەگەڵ ئیتیحاد درێسی ژمارە 19 دەپۆشێت.

موسا دیابی و درێسی ژمارە 19ی ئیتیحاد

دیابی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا بەشداری لە 54 یاریدا كرد و توانی دە گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button