ئه‌مریکا

سوارێز هاوشێوەی مێسی بەهۆی پێکانەوە تا ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

لویش سوارێز، هێرشبەر و ئەستێرەکەی ئینتەر مەیامی، بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت یاوەری یانەکەی بکات.

ئینتەر مەیامی چەند هەفتەی رابردووی بەبێ ئامادەبوونی دوو ئەستێرە سەرەکییەکەی بەسەر بردووە، بەو پێیەی لیۆنێل میسی و لویس سوارێز لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان بەشدارییان لە کۆپا ئەمێریکادا کرد، ​​نەیانتوانی یاوەری ئەم تیپە بکەن.

هەرچەندە سوارێز کاتێکی زیاتری هەبوو بۆ پشوودان لەگەڵ دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و توانی لە دوایین یاری خولی تۆپی پێی ئەمریکا بەشداری بکات، بەڵام پێدەچێت ئەم یاریزانە هاوشێوەی مێسی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت یاوەری تیپەکەی بکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی گۆڵ، لیستی یاریزانە سەرەکییەکانی خولی تۆپی پێی ئەمریکا بۆ یاریکردن لە پاڵەوانێتی ئۆڵ ستار و تیپی هەڵبژێردراوی خولی مەکسیکی راگەیەندرا، بەڵام هیچ هەواڵێک لەبارەی سوارێزەوە نییە و باس لەوەش کراوە کە ناتوانێت لەم یارییەدا بەهۆی پێکان و ئازاری ئەژنۆیەوە ئامادە بێت و پێویستی بە پشوودان هەیە.

دیار نییە پڕۆسەی چارەسەری ئەستێرە ئۆرۆگوایەکە تا چەند دەخایەنێت و ئایا دەتوانێت پێش وادەی گەڕانەوەی مێسی بگەڕێتەوە یاریگا یان دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەین کە بۆ ماوەیەکی زۆر وەک هاوڕێ ئەرجەنتینییەکەی لە یاریگاکان دابڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button