ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ هێشتا یاری نەکردووە و ریزێک ژمارەی پێوانەیی شکاند

پێشبینی ده‌كرێت له‌ وه‌زرێك چوار ملیۆن درێسی بفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

كاریگه‌ری كیلیان ئێمباپێ له‌سه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید كارگێری یانه‌كه‌ی سه‌رسام كردووه‌، رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر درێسی یاریزانه‌كه‌ ده‌فرۆشێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی،ئاشکرایکرد، کاریگەریی کیلیان ئێمباپێ لەسەر ریاڵ مەدرید كارگێری یانە ئیسپانییەکەی سەرسام کردووە دوای ئەوەی لە رووی فرۆشتنی درێسەوە پێنج هێندە لە جود بێلینگهامی ئەستێرەی ئینگلیزی زیاتره‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئەوەشی خستۆتەڕوو، کاریگەری كاپتنی كه‌ڵه‌شێره‌كان لە سه‌رجه‌م چاوەڕوانییەکان زیاتر بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ هاتنی جود بێلینگهام له‌ دۆرتمۆنده‌وه‌ بۆ ریال مه‌درید له‌ وه‌رزی رابردوو كارگێری یانه‌كه‌ی دڵخۆشكرد، چونكه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا، به‌ڵام خواستی زۆری هانده‌ران له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو، كارگێری یانه‌كه‌ی سه‌رسام كردووه‌، فرۆشی ئه‌دیداسیشی له‌ بێرنابیۆ 73% زیاد كردووه‌.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشكری كردووه‌، ریاڵ مەدرید به‌م شێوه‌یه‌ چاوه‌ڕوانی کارلێکی هاندەرانی نه‌كردووه‌، فرۆشگاکانی یانەکەش بەهۆی خواستێکی زۆر لەسەر درێسەکەی ئێمباپێ بەژمارە 9 دواکەوتنی گەیاندنی هەیە، ئه‌مه‌ش بەهۆی خواستی زۆری هانده‌ران بۆ درێسی یاریزانه‌كه‌.

له‌ كۆتاییدا رۆژنامه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، یانەی ریال مەدرید پێشبینی دەکات لە یەک وەرزدا 4 ملیۆن درێسی ئێمباپێ بفرۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button