گرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

یۆهان کڕۆیف بەر لە مردنی ئیلهامێکی گەورەی بە ماکس ڤێرستاپن بەخیشیووە

ماکس لەوکاتەدا تەمەنی تەنیا 18 ساڵ بووە

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەی هۆڵەندی یۆهان کڕۆیف، چەند رۆژێک بەر لە مردنی، ئیلهامێکی گەورەی بە ماکس ڤێرستاپنی ئەستێرەی فۆرمولا وەن بەخشیووە.

ڤێرستاپن لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردووە، لە مانگی ئازاری 2016 و لە ناوەڕاستی تاقیکردنەوەکانی پێش وەرز تووشی سەرسوڕمانێکی گەورە بووە، چونکە ئەفسانەی گەورەی هۆڵەندییەکان یۆهان کڕۆیف، سەردانی کردووە.

کڕۆیف لەوکاتەدا بەدەست نەخۆشی شێرپەنجە دەیناڵاند، پاش تەنیا 22 رۆژ لەو سەردانەی بۆلای شۆفێرە هۆڵەندییەکە کۆچی دوایی کرد. ئەوەش وایکردووە ئەو سەردانە بۆ هەمیشە لە هزری ماکسدا بمێنێتەوە. قسەکانیشی بووە بە ئیلهامێکی گەورە بۆی.

کڕۆیف زۆر ئیلهامبەخش بوو بۆم، لە ساڵی 2016 لە بارسێلۆنا سەردانی کردم، لەوکاتەدا بەدەست نەخۆشی دەیناڵاند، بۆیە بیرمدەکردەوە کەسێک کە بەو شێوەیە نەخۆشە و کەچی کاتی بۆ سەردانیکردنی من تەرخانکردووە بەڕاستی باوەڕپێنەکراو بوو.

هەرگیز ئەو قسانە لەیادناکەم کە یۆهان پێیگوتم، هەمیشە حەزی لە بەکارهێنانی دەستەواژەی جیاواز بوو. گوتی لە نیوەی یەکەم 2-1 بە نەخۆشییەکەم دۆڕاوم، بەڵام کۆڵ نادەم و یارییەکە دەبەمەوە. پاڵنەرێکی گەورەی هەبوو هەمیشە لەوبڕوایەدابوو دەتوانێت بەسەر نەخۆشییەکەی زاڵ ببێت، منیش هیوامدەخواست بتوانێت بەسەری زاڵ ببێت. بەڵام بەداخەوەم کە وانەبوو.

ماکس لەکاتی وەرگرتنی درێسەکە

لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکە رۆژنامە ئیسپانییەکە ئەو درێسە مێژووییەی رۆناڵد کومانی هۆڵەندی پێشکەش بە ماکس کرد، کە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 1992 بە راهێنەرایەتی کڕۆیف گۆڵێکی نایابی پێوەی کرد و بارسێلۆنای کردە پاڵەوان.

گۆڵەکەی کومان لە بەرامبەر سامپدۆریا لە یاریی کۆتایی 1992

بابەتی زیاتر

Back to top button