ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆچی دی یۆنگ بەشداری نمایشکردنی درێسی نوێی بارسێلۆنای نەکردووە؟

گومانەکان لەسەر داهاتووی فرێنکی زیاد دەکەن

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی بەشدارنەبوونی لە نمایشکردنی درێسی نوێی بارسێلۆنا، دەنگۆ رۆیشتنی دی یۆنگ لە یانەکە زیاد دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێوەیەکی فەرمی بارسێلۆنا درێسی یەکەمی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ نمایشکرد، بەڵام فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی هیچ وێنەیەکی بە درێسە نوێیەکە نییە و ئەمەش گومانی لای میدیاکان دروستکردووە.

ماڵپەڕی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، پێدری، گاڤی، بالدێ، یامال، کۆبارسی، ڕافینیا، لیڤاندۆڤسکی، ئاراوخۆ، و فێرمین لەکاتی نمایشکردنی درێسی نوێی یانەکەیان دەردەکەون، بەڵام دەرنەکەوتنی دی یۆنگ گومانی رۆیشتنی یاریزانەکە زیاد دەکات.

تێر شتیگن و ئێلکای گوندۆگان بەهۆی پابەندییان بە گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای ئەدیداس لە نمایشەکە دەرنەکەوتوون، جواو کانسێلۆ و جواو فێلیکس و سێرجی رۆبێرتۆش بەهۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکانیان و یەکلا نەبوونەوەی چارەنووسیان وێنەیان بە درێسە نوێیەک نەگرتووە.

بەڵام دەرنەکەوتنی دی یۆنگ هیچ بیانوییەک هەڵناگرێت، بۆیە گومان دەکرێت بارسێلۆنا بۆ بەدەستهێنانی پارەی گواستنەوەی چەند یاریزانێکی نوێ پەنا بۆ فرۆشتنی ئەستێرە هۆڵەندییەکە ببات.

بەڵام ئەوە خواستی یاریزانەکە نییە، ناوبراو لەم دواییانەدا لە لێدوانەکانیدا دڵخۆشی خۆی بە مانەوەی لە یانەکەی راگەیاند و ئاشکرایکرد دەیەوێت ساڵانێکی زۆر لەگەڵ یانەکە بەسەرببات.

دی یۆنگ لە هاوینی 2019 بەبڕی 86 ملیۆن یۆرۆ لە ئایاکسەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بە درێسی یانە کاتالۆنییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 213 یاری کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵیشی دروستکردووە.

نازناوێکی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button