ئینگلتەراگرنگترین

ئێدی هاو دەبێتە راهێنەری ئینگلتەرا؟

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بە فەرمی گاریس ساوسگەیت رۆیشتنی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا راگەیاند دوای هەشت ساڵ لەو ئەرکە.

هەر پێش بڕياری وازهێنانی، ناوی چەند پاڵێوراوێک بۆ پۆستەکە کەوتە راگەیاندنەکانەوە کە یەکێک لەوانە ئێدی هاو راهێنەری ئێستای نیوکاسڵە.

ناوی دیارترین 5 بەربژێر بۆ شوێنگرتنەوەی ساوسگەیت ئاشکرابوون

لە نوێترین هەڵوێستی یانەکە سەبارەت بە دەنگۆیەکان، دارێن ئێلیسی سەرۆکی جێبەجێکاری نیوکاسڵ وتی

بە دڵنیاییەوە ئێمە دەجەنگین بۆ هێشتنەوەی ئەو لە یانەکە. بۆ ئێمە، ئەو کەسە شیاوەکەیە بۆ پرۆژەکەی نیوکاسڵ. هەر بۆیەش پابەندین بە گرێبەستێکی ماوەدرێژ لەگەڵیدا. خۆشیشمان دەوێ.

جگە لەو بەربژێرانە، میدیای ئینگلیزی هاوکات ناوی ستیڤن جێرارد و فرانک لامپاردیشی بەدوور نەزانی و لە باری شکستهێنانیان لە دەستختنی تواناکانی یەکێک لەو پێنجە، رەنگە داخوازی پێشکەشی یەکێک لەو دوو ئەفسانەی تۆپی پێی وڵاتەکەیان بکەن.

ئینگلیزەکان وشکەساڵیی نازناو بەرۆکی بەرنەداون و یۆرۆی 2024ی کە بۆ دووەم جار بوو لەدوای یەک بگەنە فیناڵ، لەسەر دەستی ئیسپانییەکان بێهیواکران. بەوەیش تەنها خاوەنی تاقانە نازناوەکەی مۆندیالی 1966ن، ئەگەرچی خۆیان دامەزرێنەری وەرزشەکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button