ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید ژمارەی درێسی یاریزانەکانی بۆ وەرزی داهاتوو راگەیاند

چوار یاریزان ژمارەی درێسەکانیان دەگۆڕن

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ژمارەی درێسی یاریزانەکانی بۆ وەرزی داهاتوو راگەیاند، کیلیان ئێمباپێ یاریزانی نوێی یانە ئیسپانییەکە درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت.

ریال مەدرید لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاندووە، هەریەکە لە کاماڤینگا، ڤالڤێردی، چوامینی و گولەر ژمارەی درێسەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو دەگۆڕن، ئێدوارد کاماڤینگا ژمارەی درێسەکەی لە 12 بۆ ژمارە 6 دەگۆڕێت، فێدریکۆ ڤالڤێردی کە پێشتر درێسی ژمارە 15ـی دەپۆشی، وەرزی داهاتوو درێسەکەی تۆنی کرووس دەپۆشێت و ژمارە 8 لەبەر دەکات.

ئۆریلێن چوامینی وەرزی داهاتوو لەجیاتی ژمارە 18 درێسی ژمارە 14 دەپۆشێتئاردا گولەریش کە وەرزی رابردوو درێسی ژمارە 24ـی دەپۆشی، وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 15 دەپۆشێت و خیسوس ڤاییخۆ درێسی ژمارە 18 دەپۆشێت.

یانە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، سبەی پێنجشەممە (11ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2024) دەست بە فرۆشتنی درێسی وەرزی نوێی ریال مەدرید دەکرێت و بۆیەکەمجار دەست بە فرۆشتنی درێسەکانی ئێمباپێ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button