ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی ئادیێمێ دەدرێت

یانەکانی پرێمەرلیگ داوای دەکەن

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی گفتوگۆکانی لەگەڵ کەریم ئادیێمێ، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند دەستپێکردووە.

کریستیان فاڵک، بەڕێوەبەری بەشی تۆپی پێی رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی ئامادەیە ئۆفەرێکی تایبەت بۆ گواستنەوەی ئادیێمێ ئامادە بکات. دۆرتموند ئامادەیە بە پارەی گونجاو رێگە بە چوونە دەرەوەی ئادیێمێ بدات.

دۆرتموند ئامادەنییە بە کەمتر لە 25 ملیۆن پاوەند رێگە بە چوونە دەرەوە یاریزانە ئەڵمانییەکە بدات. لەلایەکی دیکەوە، پێگەی کۆت ئۆفساید روونیکردووەتەوە، چێڵسی ئامادەیە گرێبەستێکی درێژمەودا لەگەڵ ئادیێمێ واژۆ بکات.

بە نزیکبوونەوەی کەریم لە یانە لەندەنییەکە، ئەگەرەکانی مانەوەی رەحیم ستێرلینگ زۆر کەمدەبێتەوە و رەنگە پەیوەندی بە یانەیەکی سعوودیەوە بکات.

ئادیێمێ لە ساڵی 2022 لە رێد بوڵ سالزبورگەوە پەیوەندی بە دۆرتموند کرد و خۆی وەک یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی بۆندسلیگا پیشانداوە. کەریم لە 66 یاریدا 14 گۆڵی بۆ زەردەواڵەکان کردووە.

جیا لە چێڵسی، یانەکانی یوڤێنتوس و میلان چاوییان بڕیوەتە کەریم، لەلایەکی دیکەشەوە، ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول ئامادەیە بە بڕە پارەیەک و یاریزانێک، کەریم بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button