گرنگترینیۆرۆی 2024

دیدیێ دیشام بە توندی وەڵامی رۆژنامەنووسێکی سویدی دەداتەوە؛ سەیرمان مەکە

دیشام بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە ئێمباپێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

دیدیێ دیشام، راهێنەری فەرەنسا وەڵامێکی توندی رەخنە ئاڕاستەکراوەکان بۆ کیلیان ئێمباپێ دەداتەوە.

دیشام لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکە بەرگرییەکی زۆری لە کیلیان کرد، سەرەڕای ئەوەی ئامارەکانی بەراورد بە پاڵەوانیەتییەکانی دیکە دابەزیون.

سەرەڕای بەهێزی هێڵی پێشەوەی فەرەنسا، کەچی تەنیا سێ گۆڵی لە پێنج یاریدا کردووە و دوو لەو گۆڵانەش لە کاتی زیادکراودا کراون. تاکە گۆڵی ئێمباپێ لە پاڵەوانیەتییەکە بە لێدانی سزا بوو بەرامبەر پۆڵەندا لە یارییەکەی بەرامبەر نەمساش لووتی شکا.

دیشام لە وەڵامی رۆژنامەنووسێکی سویدی دەڵێت

تۆ سویدیت؟ نەخێر تۆ رۆژنامەنووسێکی فەرەنسی و خۆت گۆڕیوە. ئەگەر لە یارییەکانمان بێزار بوویت، سەیری یارییەکی دیکە بکە، پێویست ناکات سەیری یارییەکانی ئێمە بکەیت. ئەمە پاڵەوانیەتی ئەوروپایە و زۆر قورسە بگەیتە ئەم قۆناخە. رەنگە ئەمە هاوشێوەی یارییەکانی رابردوو بێت، بەڵام ئەرکی ئێمە دڵی فەرەنسییەکان خۆش بکەین. ئەگەر سویدییەکان بێزاربوون، ببورە بەڵام ئەمە من بێزار ناکات.

دیشام چی لەبارەی ئێمباپێ گوت؟

بۆ ماوەی 110 خولەک یاریکرد، دەزانین گێمی زیادکراو هەندێک قورس بوو. ئەگەر ئێمباپێ لەڕووی جەستەییشەوە لە باشترین دۆخدا نەبێت، هەر لە یارییەکەدا بەشدار دەبێت. ویستمان تاوەکو بۆمان بکرێت پشووی پێبدەین. هەموو شتێکمان کردووە و دڵنیام لەوەی ئێمباپێ بە رێچکەیەکی دروستدا تێدەپەڕێت. ئێمباپێ بەر لە پاڵەوانیەتییەکە پشت ئێشەی هەبوو، دواتر لووتی شکا، پێم وایە کیلیان لە یاری داهاتوودا هەموو شتێک دەکات و باشترین ئاست پێشکەش دەکات.

فەرەنسا یەک یاری لە گەیشتن بە چوارەم یاری کۆتایی لە هەشت ساڵی رابردوودا دوورە.=

بابەتی زیاتر

Back to top button