دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ سانچۆ ئۆفەری یانەیەکی ئینگلیزی و تورکی رەتکردووەتەوە لەپێناو یانەیەکی ئیتاڵی

Yariga App

یاریگا –

جەیدن سانچۆ دەیەوێ زۆر بە باشی بڕیار لە هەنگاوی داهاتووی بدات دوای ئەوەی نەیتوانی خەونەکانی لە مانچێستەر یونایتد بهێنێتەدی، بەتایبەتیش کە کێشەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ تەقیەوە و تا کار گەیشتە ئەوەی بە خواستن نێردرایەوە بۆ دۆرتمۆند.

ئێستا کە ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە کۆتایی دێت، هەروا لە خولە جیاوازەکانەوە ئۆفەری پێشکەش دەکرێت. بەپێی دوایین زانیاریی کە رۆژنامەنووس ئالفرێدۆ پێدولای ئیتاڵی لە تەلەفزیۆنی دێلۆسپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە ئینگلیزیەکە ئۆفەرێکی لە یانەیەکی پرێمەرلیگ و، یەکێکیشی لە خولی تورکی رەتکردووەتەوە چونکە دەیەوێ رووبکاتە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی.

وەرزی رابردوو سانچۆ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەرووپا گەیشتە فیناڵ و هەر لەو پاڵەوانێتیە خاوەنی گۆڵێک بوو. لە بۆندسلیگایش لە 14 یاریدا توانی 2 گۆڵی هەبێت لەگەڵ 2 ئەسیست. هەر بۆیە کارگێڕی یانەکە خواستیان پیشان دا بۆ هێشتنەوەی وەک یاریزانی هەمیشەیی. بەڵام ئەوە بۆیان هەروا بێ کێشە نەبوو، بەوپێیەی مان یو بۆ دەستبەرداربوون لە سانچۆ داوای 50 ملیۆن پاوەند دەکات، کارگێڕی دۆرتمۆندیش بڕەکەی پێهەڵناسوڕێت.

دۆرتمۆند کێشەی لە گواستنەوەی سانچۆ هەیە

بابەتی زیاتر

Back to top button