یوڤێنتوس هەوڵی گواستنەوەی سێ یاریزانی ریال مەدرید دەدات
پلانە گەورەکەی یوڤێنتوس؛ سێ یاریزانی لۆس بلانکۆس نێچیرن

یاریگا –
یوڤێنتوس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سێ یاریزانی ریال مەدرید چڕکردووەتەوە و گفتوگۆکانی دەستپێکردووە.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس و ریال مەدرید پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەنێوانیاندایە و یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی سوودی لێ وەربگرێت، بۆ ئەم مەبەستەش چاوی لەسەر سێ ناوی جیاوازە لە بێرنابیۆ.
براهیم دیاز و گۆنزالۆ گارسیا؛ ئامانجە سەرەکییەکان
یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی براهیم دیاز و هێرشبەری لاو گۆنزالۆ گارسیا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کردووە. خانمە پیرەکە گۆنزالۆ وەکوو جێگرەوەیەک بۆ بێرناردۆ سیلڤا دەبینێت کە تاڕادەیەکی زۆر یانەکە لەو گرێبەستە شکستیهێناوە. پلانی یانە ئیتاڵییەکە ئەوەیە گۆنزالۆ بوەکوو مۆراتا بگوازێتەوە، واتە بە خواستن لەگەڵ مافی کڕینەوە یان کڕینی بەش بەش.
کلیلەکە کێیە؟
بۆ قایلکردنی لۆس بلانکۆس، یوڤێنتوس ئامادەیە ئۆفەرێکی بێوێنە بخاتە سەر مێزەکە؛ دەیانەوێت مافی کڕینەوەی لە داهاتوودا بۆ ئەستێرە تورکە درەوشاوەکەیان، کەنان یڵدز بدەنە ریال مەدرید. ئەمە وەکوو گەرەنتییەک بەکاردێنن بۆ ئەوەی رەزامەندی فلۆرێنتینۆ پێرێز بەدەستبهێنن لە مامەڵەکانی دیکەدا.
🧐#Yildiz, retroscena irReal: “L’unico in grado di giocare a Madrid”. #Juve al bivio Champions https://t.co/v7d3UNlhct
— Tuttosport (@tuttosport) May 12, 2026
دeڤید ئالابا؛ بژاردەیەکی ئازاد
ناوێکی دیکە کە لەسەر مێزەکەیە، ئالابایە. گرێبەستی بەرگریکارە نەمساوییەکە لە 30ـی حوزەیران کۆتایی دێت و دەبێتە یاریزانێکی ئازاد. یوڤێنتوس پێشتر ئۆفەری بۆ ناردووە، بەڵام هەموو شتێک وەستاوەتە سەر ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان و دۆخی پێکانەکەی، تاوەکوە دڵنیابن لەوەی هێشتا دەتوانێت لە بەرزترین ئاستدا یاریی بکات.
دۆخی گرێبەستەکان
گۆنزالۆ گارسیا تاوەکو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، ئەمەش وادەکات مامەڵەکە ئاڵۆز بێت، بەڵام پەیوەندییە باشەکانی نێوان هەردوو یانە لە دەرەوەی یاریگا رەنگە کارەکان ئاسان بکات.



