گرنگترینیۆرۆی 2024

کێشەی دەمامکی ئێمباپێ لە یۆرۆی 2024 کۆتایی نایەت؛ جارێکی دیکە دەمامکەکەی دەگۆڕێت

زیاتر لە پێنج جار دەمامکەکەی گۆڕیوە

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە ئێمباپێ لە یۆرۆی 2024 دەمامکەکەی دەگۆڕێت و ئەمجارەیان چاوەڕێ دەکرێت هێرشبەرەکەی فڕەنسا ئاسوودەتر بێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فڕەنسا جارێکی دیکە دەمامکەکەی دەگۆڕێت، تەنانەت ئەو دەمامکەی لە یاریی بەرامبەر پۆرتوگاڵ بەستبووی لەویش رازی نەبوو، بۆیە بڕیاریداوە جارێکی دیکە دەمامکەکەی بگۆڕێت.

ئێمباپێ گلەیی زۆری لەو دەمامکە هەبووە کە لە یاریی پۆرتوگاڵ بەستبووی، تەنانەت دەمامکەکە ببووە هۆی ئەوەی تووشی سەرسووڕان بێت، بۆیە ئەمجارەیان بە رەچاوکردنی جومگەکانی سەر و رووخساری دەمامکێکی نوێی بۆ دروستکراوە وبۆ یاریی سبەی بەرامبەر ئیسپانیا لە پێش کۆتایی تاقی دەکاتەوە.

دەمامکە نوێیەکەی ئێمباپێ لە پلاستیکێکی بەهێز دروستکراوە هاوشێوەی ئەوەی شوفێرەکانی فۆرمولا1 بەکاری دەهێنن، ماسکە نوێیەکەی کیلیان بەهیزترە لەوانەی پێشوو، لە هەمان کاتیشدا نابێتە هۆی نائاسوودەیی ئێمباپێ و بێزاری ناکات.

ئێمباپێ بەهۆی ئەوەی لە یاریی یەکەمی فڕەنسا لە یۆرۆی 2024 بەرامبەر نەمسا تووشی شکانی لووتی بوو، بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە دەبێت بە ماسکەوە یاریی بکات، کە تاوەکو ئێستا کیلیان لە پاڵەوانێتییەکە گۆڵێکی کردووە ئەویش بەرامبەر پۆڵەندا بە لێدانی سزا بوو.

دەمامکەکانی ئێمباپێ لە یۆرۆی 2024
دەمامکەکانی ئێمباپێ لە یۆرۆی 2024

 

بابەتی زیاتر

Back to top button