سعوودیەگرنگترین

بۆچی رۆناڵدۆ خۆی بەدەستەوەنادات و واز لە یاریکردن ناهێنێت؟

یاریزانێکی پێشووی رۆمانی هۆکارەکە ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دوای دەرکرانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یۆرۆی 2024، دەنگەکانی دژی کریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆر بەرزبوونەتەوە و بەشێکیان داوای وازهێنان لە یاری نێودەوڵەتی دەکەن.

رۆناڵدۆ نەیتوانی هیچ گۆڵێک لە یۆرۆدا بکات، سەرەرای بەشداریکردنی وەک یاریزانی سەرەکی لە یارییەکاندا، هیچ گۆڵێکی نەکرد.

ئادریان موتو، یاریزانی پێشووی ئینتەر میلان و چێڵسی لە لێدوانێکیدا بۆ پلاتفۆرمی iAM SPORTی رۆمانی جەختیکردووەتەوە، رۆناڵدۆ نایەوێت وازبهێنێت تاوەکو یارییەکی فەرمی لەگەڵ جونیۆری کوڕیدا نەکات

پاڵنەری سەرەکی رۆناڵدۆ بۆ بەردەوامبوون لە یاریکردن ئەوەیە، دەیەوێت یارییەکی فەرمی لەگەڵ کوڕەکەیدا بکات، بۆیە خۆی بەدەستەوەنادات. رەنگە لە نەسڕ ئەم کارە بکرێت، یاخود لە یانەی جیاواز رووبەڕووی یەکترببنەوە، هەرچەندە شتەکە قورسە بەڵام مەحاڵ نییە.

کوڕەکەی رۆناڵدۆ تەمەنی 14 ساڵە و ئێستا یاری بۆ تیمی ژێر 16 ساڵانی نەسڕ دەکات.

رۆناڵدۆ دوای وەرگرتنی پشووی هاوینەی، دەچێتە پۆرتوگال و بەشداری ئامادەکارییەکانی نەسڕ بۆ وەرزی نوێی خولی رۆشنی سعوودیە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button