فه‌ره‌نساگرنگترین

هەڵوێستی یاریزانانی فەرەنسا دوای شکستهێنانی راستڕەوەکان لە هەڵبژاردەکانی فەرەنسا

''دڵخۆشین بە ئەنجامەکان و فەرەنسا پارێزراوە''

Yariga App

یاریگا –

جولس کۆندێ، ئۆرێلیەن چوامینی و ئیبراهیما کۆناتێ دڵخۆشی خۆیان بە شکستهێنانی رەوتی راستڕەوی توندڕەو لە هەڵبژاردەکانی پەرلەماندا پیشاندا.

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانێکی نوێ، فەرەنسییەکان دوێنێ یەکشەممە روویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد، بەر لە هەڵبژاردنەکان پێشبینی دەکرا پارتی نیشتمانی بە سەرکردایەتی مارین لۆ پێن و جۆردان باردێلا، سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنن، بەڵام ئەنجامەکان تەواو پێچەوانە بوون و هاوپەیمانی چەپڕەوەکان سەرکەوتن. بزووتنەوەی سەوزی نوێ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و پارتەکەی ئیمانوێل ماکرۆنیش لە پلەی دووەمدایە.

زۆربەی یاریزانانی فەرەنسا بەر لە رۆژی هەڵبژاردن، بەردەوام هانی فەرەنسییەکانیان دەدا، دەنگ بە راستڕەوەکان نەدەن، چونکە سیاسەتەکانیان دژە کۆچبەرییە.

لە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکان، کۆندێ لە تویتەر نووسیویەتی

دڵخۆشی ئێستام هاوتەریبە لەگەڵ دڵەڕاوکێ چەند هەفتەی پێشوو. پیرۆزبایی لە فەرەنسییەکان دەکەم، کە بوونە یەک پارچە تاوەکو نەهێڵن، توندڕەوەکان ئەم وڵاتە جوانە بەڕێوەببەن.

کۆناتێ، بەرگریکاری لیڤەرپوول لە تویتێکدا تەنیا پێنج ئیمۆجی لە پلاتفۆرمی ئێکس پۆست کرد؛ دوو ئاڵای فەرەنسا، دوو بەربەستی رێگا و چەپڵە لێدانێک.

چوامینی، یاریزانی ریال مەدرید دڵخۆشی خۆی پیشاندا و نووسیویەتی؛ سەرکەوتنی خەڵک.

بە درێژایی یارییەکانی یۆرۆ، زۆربەی یاریزانانی فەرەنسا بانگەشەیان لە دژی راستڕەوە توندڕەوەکان دەکرد، تەنانەت کیلیان ئێمباپێ رایگەیاندبوو، ئەگەر راستڕەوەکان سەربکەون، نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button