سعوودیەیۆرۆی 2024

یاریزانێکی موسڵمان پشتڕاستیکردەوە؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش پێناڵتی و لێدانە راستەوخۆیەکان دەڵێت ‘بسم الله’

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی موسڵمان دووپاتیدەکاتەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش جێبەجێکردنی پێناڵتی و لێدانە راستەوخۆیەکان دەڵێت ‘بسم الله’.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری پێشووی هەڵبژاردەی فڕەنسا کاتێک سەیری یاریی فڕەنسا و پۆرتوگاڵ دەکات، کە فڕەنسا بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بردنەوەی بەدەستهێنا، کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێناڵتییەکەی لێدەدات پێش ئەوەی جێبەجێێ بکات دەڵێت ‘بسم الله’.

پۆگبا کە یاریزانێکی موسڵمانە و چەند جارێک عەمرەی کردووە، کاتێک ڤیدیۆیەکەی دۆن دەبینێت و زمانی جەستەی دەخوێنێتەوە دەڵێت ‘پێش ئەوەی لێدانە سزایەکەی جێبەجێ بکات گوت ‘بسم الله’.

ئەمە یەکەمجار نییە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەستەواژەی ‘بسم الله’ و ‘الحمد الله’ بەکار بهێنێت، وەرزی رابردوو چەند جارێکی دیکە لە یارییەکانی یانەی نەسڕی سعوودی ئەم دەستەواژانەی بەکارهێناوە و بە تەواوەتی کەوتووەتە ژێر کاریگەری کلتور و فەرهەنگی سعوودییەکان، کە سەرەتای ساڵی 2023 پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نەسڕی سعوودی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button