بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

کێڤن دی بروین و ئیتیحاد رێککەوتن

کۆچی ئەستێرەکانی ئەروروپا بەرەو خولی رۆشەن بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

کێڤن دی بروینی ئەستێرەی مانچێستەر سیتی لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعودی رێککەوت.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، دی بروین لەگەڵ ئیتیحاد رێککەوتنی زارەکی کردووە و و رەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە یانە سعودییەکە بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گالێتی، هەموو شتێک لەنێوان ئیتیحاد و ئەستێرە بەلجیکییەکە یەکلایی بووەتەوە، ئێستا چاوەڕوانی مانچێستەر سیتین تا روناکی سەوز بۆ رۆیشتنی یاریزانەکە هەڵبکات.

بە ئەگەرێکی زۆر بلوو موون رێگری لە رۆیشتنی یاریزانەکە بەرەو خولی رۆشن ناکات و لەم هاوینە کێڤن لەگەڵ کەریم بێنزێما و ئێنگۆلۆ کانتێی فەرەنسی یەکدەگرن.

دێ بروین لە هاوینی 2015 لە فۆڵفسبورگەوە بە بڕی 76 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە سیتیزن کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 382 یاری کردووە، 102 گۆڵی کردووە و 170 گۆڵیشی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، شەش نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، پێنج نازناوی جامی خولی ئینگلتەرا، دوو نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و دوو نازناوی جامی قەڵغانی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button