گرنگترینیۆرۆی 2024

ڤیدیۆ؛ کارڤاخال دوای 12 ساڵ بە دیداری مامۆستایە خانمەکەی شاد دەبێتەوە

کاتێک لە بایر لیڤەرکوزن یاریی کردووە زمانی ئەڵمانی لەلای مامۆستایەکە خوێندووە

Yariga App

یاریگا –

لە رووداوێکی سەرنجڕاکێش و دەگمەندا، کارڤاخال چاوی بەو مامۆستایە دەکەوێتەوە کە 12 ساڵ لەمەوبەر فێری زمانی ئەڵمانی کردووە و ماوەیەک مامۆستای بووە.

لە ڤیدیۆیەکدا کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە چەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردووەتەوە، کارڤاخال کە ئێستا لە ئەڵمانیا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداریی یارییەکانی یۆرۆی 2024 دەکات، دوای 12 ساڵ چاوی بە کامیلا بێنشۆپ مامۆستای زمانی ئەڵمانی کەوتەوە، کە 12 ساڵ لەمەوبەر ئەو مامۆستایە کارڤاخالی فێری زمانی ئەڵمانی کردووە.

Image

کارڤاخال وەرزی 2012/2013 کاتێک لە ریزی یانەی بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی یاریی کردووە، لەلای کامیلا زمانی ئەڵمانی خوێندووە، بەڵام وەکو خۆی لە ڤیدیۆیەکدا دەیڵێت بەهۆی دوورکەوتنەوە و بەکارنەهێنانی زۆربەی وشەکانی زمانی ئەڵمانی لەبیر کردووە.

کامیلا لەبارەی فێرکردنی زمانی ئەڵمانی و خەونەکەی خۆی دەڵێت :’زۆر بیری کارڤاخالمان دەکرد، بیرمە ئەوکات خەونی ئەوە بوو لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ریال مەدرید یاریی بکات، منیش خەونم بەوە دەبینی رۆژێک بێت ببمە پەیامنێر و دیمانەیەک لەگەڵ کارڤاخال بکەم’.

هەروەها دەشڵێت :’دڵخۆشم بەوەی خەونەکەممان هاتەدی، ئێستا من پەیامنێرم و دیمانەی لەگەڵ دەکەم، ئەویش لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید یاریی دەکات و دەدرەوشێتەوە’.

کامیلا ئێستا لە کەناڵی ماگێنتای ئەڵمانی وەکو پەیامنێر کار دەکات و پێش یارییەکەی ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە یۆرۆی 2024 دیمانەیەکی لەگەڵ کارڤاخال کرد، کە سبەی هەینی کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2024 بەیەک دەگەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button