عێراقکوردستان

وەلی کەریم دەبێتە راهێنەری کارەبا

Yariga App

یاریگا-

بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق 2024\2025 وەلی کەریم دەبێتە راهێنەری کارەبا و گرێبەستەکەشی واژۆ کراوە.

لوئەی سەڵاح بە فەرمی دەستی ئەرکی راهێنەرایەتی کارەبا کشاندۆتەوە و دوای تەواو بوونی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق ریزی یانەکە جێدەهێڵت، بۆ شوێنگرەوەی لوئەی کارەبا دوو راهێنەری دەستنیشانکردبوو یەکیان جۆرڤان ڤێرای بەرازیلی بوو کە لە ساڵی 2007 جامی ئاسیای بۆ هەڵبژاردەی عێراق بە دەستهێنابوو، دووەمیشیان وەلی کەریم راهێنەری پێشووی یانەی نەورۆز بوو کە وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی کارەبا دەکات.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند کە وەلی کەریم بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ کارەبا واژۆ کردووە و وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی تیپەکە دەکات، راگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکەش دەکەوێتە دوای یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە تەنیا دوو یاری لە خولەکە ماوە.

وەلی کەریم ماوەی چوار وەرزی رابردوو راهێنەری نەورۆز بوو، لە وەرزی 2020_2021یش توانی نەورۆز لە خولی پلەیەکی عێراقەوە بکاتە خولی نایابی عێراقی ئەوکات، لە ناوەڕاستی قۆناخی دووەمی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقیش بە هۆی خراپی ئەنجامەکانیەوە دەستی لەکارکێشایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button