یۆرۆی 2024

یامال مەترسییەوە بۆ سەر ئیسپانیا؟ گۆندوگان وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئیلکای گۆندۆگان، کاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، باسی لە مەترسییە ئەگەرییەکانی لامین یامالی هاوڕێی بۆ سەر هەڵبژاردەکەی لە یارییەکەی ئەڵمانیا و ئیسپانیا کرد.

گۆندۆگان کاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا متمانەی زۆری تیپەکەی بۆ یاریی چارەگی کۆتایی بەرامبەر ئیسپانیا راگەیاند.

ئەستێرەکەی بارسێلۆنا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ARD TV گوتی:

پێموایە پێویست ناکات لە ئیسپانیا بترسین. ئێمە خۆمان سیفەتی گەورەمان هەیە. پێموایە ئیسپانییەکان زیاتر لەوەی دەریدەخەن رێزمان لێدەگرن.

گۆندۆگان هەروەها سەبارەت بە لامین یامالی هاوڕێی گوتی:

لامین تەمەنی تەنیا 16 ساڵە بەڵام باوەڕپێنەکراوە. بەو متمانە بەخۆبوونەی کە یاری دەکات وا دەکات زۆر سروشتی دەرکەوێت، بەڵام ئاستێکی بەرز پێشکەشکردنی بەدرێژایی ساڵ و هاتنی بۆ یۆرۆ وەک یاریزانێکی سەرەکی لە تەمەنی خۆیدا شتێکی نائاساییە.

یاریزانێکی تایبەتە بەڵام دەبێت بگوترێ کە هێشتا زۆر شت ماوە فێری بێت. کێشەکە لەوەدایە ئەگەر زوو تۆپەکە لەدەست بدەیت، لامین دەبێتە یاریزانی سەرەکی ئیسپانیا لە قۆناغی گواستنەوەدا. ئەو کەسەی کە هەمووان بەدوای دۆزینەوەیدا دەگەڕێن بۆ هێرشی بەرپەرچدانەوە. “نابێت تۆپەکە لەدەست بدەین و پێویستە ئاگاداری لامین بین”.

ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە قۆناغی چارەکی پێش کۆتایی یۆرۆ کاتژمێر 19:00 رووبەڕووی یەک دەبنەوە و هەستیاری یارییەکە زۆرە و پێدەچێت براوەی ئەو یارییە بەربژێری بردنەوەی ناسناوەکە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button