ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کیمیچ خەون بە یاریکردن بۆ مانچێستەر سیتی دەبینێت

یەکگرتنەوە لەگەڵ فەیلەسوف

Yariga App

یاریگا –

جۆشوا کیمیچی ئەستێرەی بایرن میونشن دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بکات.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، جۆشوا کیمیچی ئەستێرەی بایرن میونشن خەون بە یاریکردن بۆ مانچێستەر سیتی دەبینێت و دەیەوێت جارێکی دیکە لەژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلا یاری بکات.

کیمیچ لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت، پێناچێت گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانە باڤارییەکە واژۆ بکات، یانەکەش نایەوێت بێ بەرامبەر لەدەستی بدات، ئەگەر نەگەنە رێککەوتن یاریزانەکە لەم هاوینە ئەڵمانیا جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، هەر لە پرێمەرلیگ ئارسیناڵ و لیڤەرپوول چاویان لەسەر یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکەیە، بەڵام یاریزانەکە لە پرێمەرلیگ دڵی تەنیا بۆ تیپەکەی پێپ گواردیۆلا لێدەدات.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لە 2013 تا 2016 راهێنەری بایرن میونشن بووە، هەر لەژێر سەرپەرشتی ئەو کیمیچ بەتەواوی دەرکەوت و ئاستی بەرەوپێش چوو. ئێستاش ئەگەری هەیە جارێکی دیکە لە بلوو موون یەکبگرنەوە.

کیمیچ لە هاوینی 2015 بە بڕی 8.50 ملیۆن یۆرۆ، لە شتوتگارتەوە پەیوەندی بە بایرن کرد، بە درێسی باڤارییەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 390 یاری کردووە، 42 گۆڵی کردووە و 104 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، هەشت نازناوی بۆندسلیگا، یەک نازناوی جامی جیهانی یانەکان، یەک نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، سێ نازناوی جامی ئەڵمانیا و شەش نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button