ئه‌مریکاکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

نوێترین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی مێسی؛ بۆ یاریی ئیکوادۆر ئامادە دەبێت؟

هێشتا مسۆگەر نییە لە یاریی ئیکوادۆر سەرەکی دەبێت یان نا

Yariga App

یاریگا –

مێسی دوای گەڕانەوەی لە پێکانەکەی بۆیەکەمجار لەگەڵ ئارجێنتینا دەستی بە راهێنان کردەوە، بەڵام هێشتا مسۆگەر نییە لیۆ لە یاریی بەرامبەر ئیکوادۆر سەرەکی دەبێت یان نا.

دوێنێ دووشەممە (1ـی یۆلیۆ/تەمموزی 2024) لیۆنێل مێسی بەشداریی بەشێکی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینای کرد، کە چوار رۆژ بوو لیۆ بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر چیلی تووشی ببوو، پشووی وەرگرتبوو.

مێسی لە یاریی بەرامبەر چیلی لە رانی راستی تووشی پێکان بوو، بەمهۆیەوە لە یاریی بەرامبەر پیرۆ بێبەش بوو، هێشتا مسۆگەر نییە لە یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی بەرامبەر ئیکوادۆر سەرەکی دەبێت یان لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشێت، کە بەرەبەیانی هەینی کاتژمێر 04:00 (بە کاتی هەولێر) لە یاریگای NRG لە هیوستن بەڕێوە دەچێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، مێسی بە تەنیا بە یاوەری راهێنەری توانای جەستەیی هەڵبژاردەکەی مەشق و راهێنانی کرد و دواتر بەشداریی بەشێک لە راهێنانە بەکۆمەڵەکانی تانگۆی کرد.

لیۆ و هاوڕێیەکانی دوای مەشق و راهێنانەکانیان یەکسەر بەرەو هیوستن گەشتیان کرد، بۆ ئەوەی لەوێ درێژە بە ئامادەکارییەکانیان بدەن بۆ یارییەکەی ئیکوادۆر کە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لەو یاریگایە بەیەک دەگەن.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button