ئیتاڵیاگرنگترین

سەرۆکی ئینتەر لەسەر دەنگۆی گرنگیدانی بایرن بە هاکان بێدەنگی شکاند

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوەکان لەسەر دەنگۆی چوونەپێشەوەی بایرن میونشن لە هاکان چاڵهانۆگلو بەردەوامە و ئەم جارە سەرۆکی یانەی ئینتەر میلان لەسەر ئەو پرسە هاتە دەنگ.

ماوەیەک بەر لە ئێستا سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لە ڕێککەوتنی نێوان باڤارییەکان و یاریزانە تورکیەکە دەکرد و گوایە ئەو هەڵوێستەی هاکان کارگێڕی نێرازۆری نیگەران کردووە بەوەی پێشتر “بەڵێ”ی بۆ مانەوە کردووە لەگەڵ ئینتەر.

چەند رۆژێ لەمەوبەر لە میانی سەرقاڵبوونی بە ئەرکە نێودەوڵەتیەکەی، خودی چاڵهانۆگلو تەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە. جەختیشی کردەوە لە مانەوەی لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە و پەرۆشی بۆ بردنەوەی نازناوی زیاتر.

چاڵهانئۆغڵو بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دەنگۆکان بڵاوکردەوە

لەم بارەیەوە مارۆتا لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سکای ئیتاڵیا، وتی

راستگۆیانە بڵێم، هیچ خواستێکمان پێنەگەشتووە لە بایرنەوە. پێشوازیش لە راگەیاندنەکەی چاڵهانۆگلو دەکەین. شانازیی دەکەین بەو هەستی پەیوەستبوونەی بە یانەکەوە. ئەو یاریزانێکی کاریگەری ئێمەیە.

هاکانی 30 ساڵ، لەوەتەی ساڵی 2021 درێسی ئەژدیهاکان دەپۆشێت و خۆشەویستیەکیب تایبەتی لای هاندەرانیان هەیە بەتایبەت کە ناوبراو لە ئەیسی میلانی رکابەریانەوە روویکردە ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button