ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی یان ماتسن پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلا کرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی یان ماتسنی هۆڵەندی پەیوەندی بە یانەی ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی کرد.

ماڵپەڕی فەرمی ئاستۆن ڤێلا بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یان ماتسنی بەرگریکاری پێشووی یانەی چێڵسی واژۆ کردووە.

گرێبەستەکەی ماتسن لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا بۆ 6 وەرز دەبێت و تا هاوینی ساڵی 2029 درێسی یانە ئینگلیزییەکە دەپۆشێت، لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکەش ڤێلا بڕی 37.5 ملیۆن پاوەند بە چێڵسی دەدات.

ماتسن لە زستانی رابردوو بەشێوەی خواستن لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند کرد، لەگەڵ زەردەواڵەکان ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی بەلای خۆیدا راکێشا.

لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی دۆرتموند بەشداری 38 یاری کرد، بەشێوەیەکی گشتی 2,277′ خولەک یاریکرد، 3 گۆڵی کرد و گۆڵێکیشی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button