ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا نرخی ئەستێرەیەكی دیاری دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نرخی ئەستێرەی بەڕازیلی یانەكەی رافینیا دیاری دەكات.

رافینیا لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی لیدز یونایتدەوە بە بەهای 58 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

گرێبەستەكەی هێرشبەرە بەڕازیلیەكە لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

لە دوای رۆیشتنی چاڤی هێرناندێز و پەیوەندیكردنی هانسی فلیك بە یانەكەوە داهاتووی رافینیا دیار نییە.


بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، رافینیا لە ناو یانەی بارسێلۆنادا رێزێكی زۆری لێ دەگیرێت و پێیان وایە یاریزانێكەكە نابێت دەستبەرداری ببن.

بە گوێرەی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، بارسێلۆنا نایەوێت دەستبەرداری رافینیا ببێت، تەنیا بە مەرجێك نەبێت، ئەگەر 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی پێشكەش بكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ماوە رابردوودا چەندین ئۆفەر بۆ گواستنەوەی رافینیا پێشكەش كراوە، بەڵام ئۆفەرەكان نەگەیشتووەتە ئەو بڕەی بارسا داوای دەكات.

رافینیا

وەرزی رابردوو رافینیا 37 یاری لەگەڵ بارسێلۆنا كرد و توانی 10 گۆڵ بكات و 13 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button