ئیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی خۆش لە مەدریدەوە بۆ ئاردا گولەر

Yariga App

یاریگا –

ئاردا گولەر کە ئێستا لە ئەرکە نێودەوڵەتێکانیدایە لەگەڵ تورکیا، لە مەدریدەوە هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت.

لاوە تورکیەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیشی خۆی سەلماندەوە و لەو یارییانەی بەشداریپێکراوە، توانیویەتی وەک یاریزانێکی بە ئەزموون دەربکەوێت. ئەوە جگە لە گۆڵە سەرسوڕهێنەرەکەی لە تۆڕی جۆرجیا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێلیڤۆی ئیسپانی، ئاردا بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ ریاڵ مەدرید خولەکی یاریکردنی زۆری دەدرێتێ.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایشی کردووە کە خودی کارلۆ ئانچیلۆتی و ستافەکەی، گولەر وەک جێگرەوەیەکی راستەوخۆی رۆدریگۆ دەبینن.

جگە لە پێگەکەی رۆردیگۆ، کارلۆ و دەستەی هونەریی مێرەنگی گولەر وەک بژاردەیەک دەبینن بۆ هێڵی ناوەڕاست.

سەرباری بچووکی تەمەنی کە تازە 19 ساڵە، ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو لە تەنها 10 بەشداریی لە لالیگا توانی 6 گۆڵ تۆمار بکات.

درەوشانەوەی ئاستی لەگەڵ تورکیایش، ئەگەرەکانی ناردنە دەرەوەی لە ریاڵ بە شێوەی خواستن لاوازترکرد و رەنگە وەرزی داهاتوو بە درێسە سپیەکەوە زیاتر ببینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button