ئیتاڵیاگرنگترین

دانیێلی دی رۆسی گرێبەستەكەی لەگەڵ رۆما نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا –

دانیێلی دی رۆسی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی رۆمای هەمان وڵات گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ كردەوە.

هەژماری فەرمی رۆما لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی دی رۆسی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە و تا ساڵی 2027 راگەیاند.


دی رۆسی لە ناوەڕاستی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە جێگای جۆزێ مۆرینیۆ پۆستی راهێنەرایەتیكردنی گورگەكانی رۆمای وەرگرت.

لە وەرزی رابردوودا لە 26 یارییدا راهێنەرایەتی رۆمای كرد و توانی 14 بردنەوە بە یانەكەی ببەخشێت و لە شەش یاریشدا تووشی دۆڕان بوون و لە هەمان ژمارەی یاریشدا یەكسان بوون.

دانیێلی دی رۆسی و پاولۆ دیبالا

دی رۆسی وەك یاریزان هەژدە وەرز بە درێسی رۆماوە یاری كردووە و توانیویەتی دوو نازناو لەگەڵ ئەو یانەیە بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button